گواردیۆلا: ئێمە بێ تاوانین، منیش لە یانەکە ناڕۆم

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دووپاتی کردەوە کە هیچ کێشەیەک نییە لە دابەزینی تیپەکەی بۆ خولی پلە یەک لە ئەگەری ئەوەی یانەکەی تۆمەتبار بکرێت بە پێشێلکردنی یاساکانی یاری دادپەروەرانەی دارایی بۆ خولی ئینگلیزی .

 گواردیۆلا وتی: بۆم دەردەکەوێت کە ئێمە لە ئێستاوە تاوانبارین، هەمان شت لەگەڵ یوفادا ڕوویدا، ئێمەش سزادراین، بەڵام لە کۆتاییدا یانەکە سەلماندی کە ئێمە بێتاوانین.

 جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمووان دەزانن لە کام لایەنە.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەختەوەرین کە لە وڵاتێکدا دەژین کە هەمووان بێتاوانن تا تاوانباربوونیان دەسەلمێنرێت، بەڵام پێدەچێت ئێستا پێشتر لەلایەن هەندێک کەسەوە سزا دراوین.


 جەختیشی لەوە کردەوە کە یانەکە بێتاوانە لەو تۆمەتانە، وتی، ئەگەر ئێمە سزا بدرێین، دەگەڕێینەوە پلە یەک، هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە، پێشتر لەوێ بووین، و یاریزانانی پێشووی تیپەکە پۆڵ وەرئەگرینەوە دیکۆڤ و مایک سامەربی  دەگەڕێینەوە”.

 سەبارەت بە داهاتووی خۆی وتی: من لەو کورسییە ناجووڵێم، گرەنتی ئەوەتان پێدەدەم کە زیاتر لە جاران دەمەوێت لێرە بمێنمەوە، دوای چەندین ساڵ لە خولی نایابی ئینگلتەرا، نامەوێت بەرەو پێشەوە بچم.

 لە کۆتاییدا وتی: بە تەواوی قەناعەتم وایە کە ئێمە بێتاوانین، ئێستا دەبێت تەنها سەرنجمان لەسەر یارییەکان بێت.


 


PM:03:15:11/02/2023