كه‌شناسی هەرێم: كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بەگشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى باران بارین بەڕێژەیەکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکوک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە و ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە و لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ کۆتاى پێ دێت، خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

دەستەی کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە، خێررای با لە نێوان (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 


PM:12:21:12/02/2023