لە فڕۆكەخانەی هەولێر بەم مەرجانە دۆلار بەهەمان نرخی بانكی ناوەندی دەفرۆشرێت


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە پێنج مەرج دۆلار بە هەمان نرخی بانكی ناوەندی بەو گەشتیارانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن دەفرۆشن. 
 
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەمڕۆوە بڕیاردرا بە فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەی ‌(RT)ی بانكی فڕۆكەخانە بە هەمان نرخی بانكی ناوەندی كە ٧٠٠٠ دۆلارە بۆ هەر گەشتیارێك.
 
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێنج مەرجەكە بەم شێوەیە بڵاوكردۆتەوە (هەبوونی پاسپۆرت، هەبوونی تیكت، تەواوكردنی بۆردینگ، گەشتیار پێویستە سەرووی ١٨ ساڵ بێت، هەر گەشتیارێك بۆی هەیە تەنیا یەكجار لە مانگێكدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت). 
 



PM:04:00:13/02/2023