بوومەلەرزەکەی تورکیا گەورەترین کارەساتی سروشتی سەدەیەکە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو بوومەلەرزەیەی کە زیاتر لە ٣٥ هەزار کەسی لە تورکیا و سوریا تێدا کوژران، گەورەترین کارەساتی سروشتییە لە ماوەی سەدەیەکدا کە دەکەوێتە 

هانس کلوگ، بەڕێوەبەری لقی ئەوروپی ڕێکخراوەکە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی" ئێمە شایەتحاڵی گەورەترین کارەساتی سروشتین لە ماوەی سەدەیەکدا، ئێستاش خەریکی هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانەکانین."

هەرێمی ئەورووپا، بەپێی دابەشکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ٥٣ وڵاتی لەخۆگرتووە، لەوانە تورکیا. سەبارەت بە سوریاش دەکەوێتە ناوچەیەک کە دراوسێی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە.



PM:05:28:14/02/2023