سەبارەت بە گومرگی ماددە كحولییەكان ئەم بڕیارە درا


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی گومرگی خواردنەوە كحولییەكان بۆ ٢٠٠٪ لە چوار ساڵی داهاتوودا.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەسەر بابەتەكانی كارنامەی حكومی كرد و لە چوارچێوەیەكیدا پارێزگاری لە بەرهەمی خۆمالی دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە زیادكردنی بجی گومرگی خواردنەوە كحولییەكان بۆ ٢٠٠٪ لە چوار ساڵی داهاتوودا.

هەروەها ئاماژە بەوەكردووە، رێژەی ٦٥٪ بەسەر ئەم بەرهەمانە بسەپێنێت كە ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتانی دیكەوە هاوردەی عێراق دەكرێن بەبێ ئەوەی رێژەیان كەمبكرێتەوە ئەونیش (بۆیاخی دیواری ماڵان، شامپۆ و پاكەرەوەی جلوبەرگی رەنگاورەنگ و رەنگ تاریك، بۆنخۆشكەری عەرزی و جلوبەرگ و نەرمكەرەوەی جل بە هەردوو جۆری شل و جێڵ، پاكەرەوەكانی زەوی بە گشتی و پاككەرەوەی قاپ و قاچاخ).



PM:07:55:14/02/2023