بەپەلە.. پێشمەرگە بە كاتیی لەناوشاری زومار پاشەكشە دەكات

‌هێزی پێشمەرگەی كوردستان
پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەدوای كاتژمێر 1ەوە بە بڕیاری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زومار،  پێشمەرگە لەشارەكە پاشەكشەی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە بە شێوەیەكی كاتیی پێشمەرگە لەناوشاری زومار پاشەكشەی كرد‌و بە دووری چەند كیلۆمەترێك لەشارەكە جێگیربووە.

سەرچاوەكە وتی: پاشەكشەی هێزی پێشمەرگە لەزومار تاكتیكییە‌و بەهۆی شەڕەوە نەبووە، بەڵكو بۆ ئەوە بووە كە مۆڵەت بدەن بە تیمەكانی هەڵگرەوەی مین كە شارەكە پاك بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم پاشەكشەیە بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكادا.

بەیانی ئەمرۆ پێشمەرگە بەتەواوی شاری زوماری كۆنترۆڵ كرد، بەڵام بەهۆی چاندنی ژمارەیەك زۆر لەمین ‌و تەقەمەنییەوە، پێشمەرگە بەكاتیی پاشەكشەی كرد‌و پاش پاككردنەوەی حارێكی دیكەی بۆ ناوشار دەگەڕێنەوە.



PM:02:50:31/08/2014