ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئیلیزێ) لە پاریس کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دۆخی ئەمنی و ئابووری و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێ کرا.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.