قەتەر ٧٠ ملیۆن دۆلار هاوكاریی پێشكەشی زیانلێكەوتووانی توركیا دەكات


وڵاتی قەتەر بە بڕی ٧٠ ملیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی پێشكەشی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی وڵاتی توركیا دەكات.

ماجید ئەنساڕی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، وڵاتەكەی بە بڕی ٧٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكەشی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی باكوری كودستان، رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریای كردووە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، هاوكارییەكان خۆراك، هاوكاریی پزیشكی و مرۆیی دیكەن، لە نزیكیشەوە چاودێریی پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵمەتی رزگاركردن دەكەن. 





PM:05:38:17/02/2023