سودێكی نوێی هەنار

چەند پسپۆڕێكی بەریتانی توێژینەوەیەكی نوێییان لەسەر سودەكانی هەنار ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو میوەیە دەبێت هۆی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی زەهایمەر و پاركنسۆن.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی هادرسفیڵد لە بەریتانیا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە كە توێكڵی هەنار ماددەی بۆنكالاگین لە پێكهاتەكەیدایە كەدەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر و پاركنسۆن.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ماددەی بۆنكالاگین دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە هەوكردنی ئەو خانانەی مێشك كە هۆكاری توشبونن بە زەهایمەر و پاركنسۆن.
سەبارەت بە چاكبونەوەی ئەو كەسانەی ئەو دوو نەخۆشییەیان هەیە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هەنار نابێتە هۆی چاكبونەوەی ئەو كەسانە بەڵام نەخۆشییەكەیان لەئاستێكدا ڕادەگەڕێت و ڕێگری دەكات لەوەی تەندروستیان بەرە و خراپتر بچێت.
بەپێی ئامارەكانی دەزگا تەندروستییەكانی بەریتانیا، لەو وڵاتەدا زیاتر لە 800 هەزار كەس بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن و 127 هەزاری دیكەش توشی نەخۆشی پاركنسۆن بوون.



PM:03:08:31/08/2014