ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر دوو کرێکار لە كاتى كاركردندا كهوتنە خوارهوه و یەکێکیان گیانى لهدهستدا.
بەپێی زانیاریەكان ماڵپەڕی (سپی)، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر لە نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەکی پرۆژەکەوە، دوو کرێکار کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە خەڵکی پارێزگای هەولێرە و دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ تەرمەکەی ڕەوانە پزیشکی داد کرا، هاوکات بریندارەکەش خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئێستاشدا باری تەندروستی ناجێگیرە و برینەکانی سەختن.