ئەمشەو ٢٠ ی شوبات ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر شارۆچکەی خالس لە پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا ٧ هاوڵاتی دەکوژن.
ئەو چەکدارانە کە تا ئێستا شوناسیان نە ناسراوە، بەڵام گومان دەکرێت سەر بە داعش بن لەو هێرشەدا تا ئێستا وەک میدیا عێراقیەکان رانگەیاندووە ٧ هاوڵاتی کوژراون کە ٢ یان ئافرەتن.
ئەو هێرشە کە کراوەتە سەر ئەو ناوچەیە، خەڵکەکەی سەرقاڵی کاری خۆیان بوون لە باخ و مەزراکانی خۆیان، ئەو چەکدارانە هێرشیانکردۆتە سەریان و ئەو قوربانیە بەرچاوەی لێکەوتۆتەوە.