وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی شاری هاتای و ناوچەكانی دەروروبەری ئاگادار دەكاتەوە و هۆشداریان پێدەدات کە لە باڵەخانە زیانپێكەوتووەكانی بوومەلەرزە نزیك نەبنەوە.
هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە داوا لە هاوڵاتییانی نیشتەجێی وڵاتەکەی لە شاری هاتای دەکات کە لە كاتی پێویست و لە ناكاودا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە یان كونسوڵخانەی وڵاتەكەیانەوە بكەن.