قوباد تاڵەبانی داوای هاوكاری لە هیندستان دەكات


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) داوای هاوكاری لە وڵاتی هیندستان كردووە بۆ سەرخستی پڕۆسەی حكومەتی ئەلیكترۆنی.

بەپێی راگەیەنراوی نووسیگنەی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ ناوبراو پێشوازی لە عوساف سەعید سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان كردوە و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی هیندستان لە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنی كرد و رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی پرۆسەی حكومەتی ئەلیكترۆنی لەپێناو نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی پێویستی بە كەڵك وەرگرتن لە ئەزمونی دەوڵەمەندی هیندستان هەیە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستی رێكخستنەوە و بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی بانكی و داوای هەماهەنگی لێكردوون. 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سكرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاندووە، ئامادەن بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێم لەڕووی گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتە بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی.



PM:07:28:21/02/2023