سەبارەت بە هەمواركردنەوەی دەستوری عێراق روونكردنەوە دەدرێت


سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێكی سیاسی لەبارەی هەمواری چەند بڕگەیەكی دەستوور ئەنجام نەدراوە.

مەحمود حەییانی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە، تئێستا لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەبارەی هەمواری چەند بڕگەیەكی دەستووری هەمیشەیی عێراق نەكراوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ناتوانرێت رێوشوێنەكانی هەمواری دەستوور بەبێ رێككەوتنی سیاسی بگیرێتەبەر، چونكە پرۆسەكە پێویستی بە راپرسی گەل هەیە و ئەگەر بێتوو سێ پارێزگا پرۆسەكە رەتبكاتەوە، بەواتای شكست دێت، بۆیە پێویستە لەگەڵ گشت هێزە كوردییەكان لەسەر هەمواری دەستوور رێبكەون بۆ ئەوەی رەتنەكرێتەوە.



AM:09:06:22/02/2023