ئەمڕۆ پێنج شەممە له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له سنووری قەزای ئاكرێ کەسێک بریندار کرا.
عیماد حسێن وته‌بێژی پۆلیسی ئاكرێ لە لێدوانێکدا به كوردستان ٢٤ی راگه‌یاند" له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی (حه‌جی غه‌نی) به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك برینداربوو".
وتیشی" ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان له یه‌كدی كردووه، ئاموزای یه‌كتر بوون و سێ کەسیش لەسەر ڕووداوەکە له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكرێوه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن".