لە بەغداوە زانیاری نوێ سەبارەت بە "لێكنزیكبوونەوە"ی هەولێر و بەغدا ئاشكرابوو


پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لێكنزیكبوونەوەی باش لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان هەیە.

ئەحمەد فەواز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی پێشوودا جوڵەیەكی سیاسی باش لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لێكنزیكبوونەوە و تێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا بۆ چارەسەری دۆسیەكان و كۆتایهێنان بە قەیرانی پەیوەندییەكان هەیە.

هەروەها وتویەتی، لە ماوەی داهاتووشدا كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت بە تایبەت لەسەر پڕۆژە یاسایی بودجە و گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پابەند دەبن بەو یاسایانەی كە لە پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.



PM:09:33:23/02/2023