لەسەر زیادکردنی نرخی بەنزین لە سلێمانی و سەیدسادق و رانیەو چەمچەماڵ خۆپیشاندانە.
خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوکیان بڕیوە.
بەپێی ئاگاداریەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندانەکان گەورەتربن و چەندین شاری تر بگرنەوە، چاودێرانیش پێیانوایە داواکارییەکانی نەبوونی مووچەو بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و دژایەتیکردنی گەندەڵێ ئاوێتە ببن و پێشبینی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لێدەکرێت.