مەکتەبی رێکخستنی پارتی له کەرکووک و گەرمیان، رایدهگهیهنێت، پارتی لە رێگەی رێککەوتنێكی روون لەگەڵ حکوومەتی عێراق، دەگەڕێتەوە كهركووك و سەرجەم بارەگاکانی دەکاتەوە.
مەکتەبی رێکخستنی پارتی له کەرکووک – گەرمیان، ئەمڕۆ ٢٤ ی شوبات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، " جار نا جار، لێدوانی میدیایی هەڕەشەئامێز، دژ به ئاسایش و سەقامگیری کەرکووک دهبیسترێن، ئامانج لێی لهباربردنی هەر هەنگاوێکی ئاشتییانەیه، کە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتیی لە پارێزگای كهركووك".
ئهوهش خراوهتهڕوو" ئەم لێدوانە بە باقوبریقانە، ناتوانن ئەو رێبازە سیاسی، ئاشتیی و یاساییەمان بگۆڕن، کە بۆ راستکردنەوەی هەموو ئەو هەلومەرجە نائاساییانەی لە پارێزگاکەدا زاڵن، گرتوومانەتە بەر".
هەروەها هاتووە" هەموو پێکهاتە ئازیزەکانی کەرکووک دڵنیادهكهینهوه، پارتی دەگەڕێتەوە و لە رێگەی رێککەوتنی روون و راستەوخۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق، سەرجەم بارەگاکانی له كهركووك دەکاتەوە".