سپی زانیاری ورد لەسەر کەوتنە خوارەوەی فرۆکە بێ فرۆکەوانە لە چیای سەگرمە بڵاو دەکاتەوە

بەیانی ئەمرۆ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لە باشووری چیای سەگرمە کەوتە خوارەوەو، فرۆکەکە ئێرانییە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە سپی میدیای راگەیاند ئەو فرۆکەیەی بەیانی ئەمرۆ ١ ی ئەیلول کەوتۆتە خوارەوە لە چیای زەردە لە باشووری چیای سەگرمە بە دیوی گەرمیاندا، ئێرانییە.

ئەو سەرچاوەیە وتی" فرۆکەکە نزیکەی سێ مەتر درێژەو کامێرای پێوەیەو کەوتۆتە خوارەوە بووە بە سێ پارچەوە".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە فرۆکەکە کامێرای پێوەبووەو پاش کەوتنەخوارەوەشی کامێراکەی نەشکاوە.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئاسایش لەگەڵ چەند پسپۆرێکی ئەمەریکی چوونەتە سەر فرۆکەکەو پشکنینی بۆ دەکەن.



PM:01:02:01/09/2014