100% دڵنیابن لیۆنێل مێسی خەڵاتی "زە بێست" دەباتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 02/27/2023 ،  100% پشتڕاستکرایەوە.. لیۆنێل مێسی خەڵاتی "زە بێست”ی فیفا دەباتەوە.

گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر ناسنامەی براوەی خەڵاتی "باشترینەکان”، کە ئەمشەو لەلایەن فیفا پێشکەش دەکرێت، بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2022.
 
 ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، کە لە مێرکاتۆ هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان متمانەی پێدەکرێت، ئاشکرایکرد، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، تاجی خەڵاتەکەی لەسەر دەکرێت.

 سەرچاوەکان دووپاتی دەکەنەوە کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی کەریم بنزیمەی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید یان کیلیان مباپێی هاوکارەکەی مێسی لە پاریس سان جێرمان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

 دوێنێ لیۆنێل مێسی گۆڵی 700ی خۆی لەگەڵ یانەکان تۆمارکرد، هاوکات هاوکاری ئەو دوو گۆڵەی کرد کە کیلیان مباپێ لە یارییەکەی بەرامبەر مارسیلیا لە خولی فەرەنسا تۆماریکرد.

 هه ڕوه ها مباپێ 200 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکرد و کاڤانی یەکسانکردەوە.

 مێسی چەند مانگێک لەمەوبەر  بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین کاندید نەکرا، کەریم بنزیمەی فەرەنسی، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

 مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو مێسی نازناوی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا، کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە فەرەنسای بردەوە.



AM:11:14:27/02/2023