عەرەبەکانی کەرکوک لەگەڵ گەڕانەوەی پارتیدان بە مەرج

لە بارەی گەڕاندنەوەی پارتی و وەرگرتنەوەی بارەگاکانی بۆ پارێزگای کەرکوک، ئەنجومەنی عەرەبی کە نوێنەرایەتی عەرەبی سونە دەکات لە شارەکە دەڵێن" دەبێت پارتی دان بە عێراقییەتی کەرکوکدا بنێت"، ئەوە لە کاتێکدایە کە دروشمی سەرەکی پارتی لەبارەی ئەو شارەوە " کەرکوک دڵی کوردستانە".

لەو راگەیاندنەدا کە تایبەتیان کردووە بۆ کێشەی گەڕانەوەی پارتی بۆ ناو شاری کەرکوک ئەمڕۆ ٢٧ ی شوبات بڵاویان کردۆتەوە، ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک دەڵێن" پێش بەرواری ١٠/١٦/٢٠١٧ بینای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشکەوتووی کەرکوکیان داگیرکردبوو، چالاکی ناسیاسی لەم باڵەخانەیەدا ئەنجامدا، وەک کاتێک هێزەکانی فیدراڵی چوونە ناو بارەگاکە، لاشەی کۆنی نە ناسراویان دۆزییەوە کە پێمانوایە هی هاووڵاتیانی عەرەبە، داواکاری لە بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرا کرد بۆ ناسینەوەی تەرمەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران".
   
ئەنجومەنی عەرەبی دەشڵێن "ئەو لایەنەی هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بینای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەدات، جارێکی دیکە دەتوانێت چالاکییە سیاسییەکانی خۆی لە بینای حکومەت کە بۆی دیاری کراوە لە کەرکوک لە ژێر چەتری سەروەری یاسا و داننان بەوەی کەرکوکی عێراقیە و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا بەڕێوە ببات".

پارتی دیموکراتی کوردستان چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند کە رێککەوتووە لەگەڵ حکومەتی عێراق و بارەگاکانی بەمزوانە دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک.



PM:08:24:27/02/2023