چەند وێنەیەکی جیاوازی هەیفا وەهبی بڵاودەکرێتەوە

هونەرمەند هەیفا وەهبی کە هەمیشە هونەرو خۆگۆڕین و جلوبەرگ و سەماکەی بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی، چەند وێنەیەکی جیاجیای نوێی بڵاودەبێتەوە.

هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:11:04:27/02/2023