یەکەم لێدوانی میسی پاش بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان

مێسی دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی2022 ، قسەی کردوو ستایشی بنزیمەو مباپێی کرد وتی :"نازناوی مۆندیال خەونێک بوو و جوانترین شت بوو کە لە ژیانی وەرزشیمدا ڕوویدا".

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە لەڕێگەی مەراسیمی فیفا کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.


 لیۆنێل مێسی لە ڕکابەرەکانی کەریم بنزیمە، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید و کیلیان مباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان پێشکەوت.


 لیۆنێل مێسی لە لێدوانەکانیدا دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: " پێش هەموو شتێک دەمەوێت بڵێم کە گەڕانەوەم بۆ ئێرە و لەگەڵ بنزیما و مباپێ بوون، شانازییەکی گەورەیە و هەردووکیان ساڵێکی نایابیان پێشکەش کرد".


 ئاماژەی بەوەشکردووە ، شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە گەڕامەوە بۆ ئێرە و خەڵاتەکە بەدەستبهێنم، دەمەوێت ئەمڕۆ سوپاسی هەموو هاوکارەکانم بکەم، پیرۆزبایی لە سکالۆنی و دیپۆ مارتینێز دەکەم".



لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" ئێمە نوێنەرایەتی باقی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکەین، بەبێ ئەوان نەدەگەیشتینە ئێرە. ئەوان بەشێکن لەم ساڵە گەورەیە، ئەمەش ڕێزلێنانێکە بۆ هەموو گروپەکە".


 راشیگەیاند:" ئەمساڵ بۆ من شێتییە، وە بۆ گەیشتن بە خەونەکەم دوای خەبات و کارێکی گەورە، و لە کۆتاییدا خەونەکە هاتە دی، و ئەمەش جوانترین شتە کە لە ژیانی پیشەیی مندا ڕوویدا و خەونی هەموو کەسێکە یاریزان."


 لە کۆتاییدا وتی: "دەمەوێت لە کۆتاییدا سوپاسی خێزانەکەم و هاندەرانی ئەرجەنتینی بکەم کە ئەو ساتانەیان بەسەر بردووە. ئەوە شەرەفێکی گەورەیە و ئەمەش بە نەمری دەمێنێتەوە لە یادەوەری هەموو گەلی ئەرجەنتین. من سوپاسی منداڵەکانم دەکەم، سوپاس زۆر."


لیۆنێل مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٢ی بەدەستهێنا.
 ئیمیلیانۆ مارتینێز باشترین گۆڵپارێزی  بوو.
 لیۆنێل سکالۆنی باشترین ڕاهێنەر بوو.



AM:01:03:28/02/2023