یونیسێف: سێ ملیۆن ٧٠٠ هەزار منداڵ لە سووریا ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە

ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشداری دا کە زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریا ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە. 

ڕێکخراوی هاوکاری منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند" لەو ناوچانەی کە بەهۆی بومەله‌زرەکەی ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوو لە سووریا زیانیان پێگەیشتووە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵ لە ژێر هەڕەشەدان کە لە خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش بوون". 

رێکخراوەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لە سووریا پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیان منداڵن.

یونیسێف ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە بڕی ١٧٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری خێرا بنێردرێتە سووریا.


PM:11:08:02/03/2023