ڤیدیۆ.. کانی گۆرانییەکی محەمەدی ماملێ دەڵێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کانی کۆپلەیەک لە گۆرانی محەمەدی ماملێی کۆچکردوو دەڵێتەوە. 

کانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەك نوسیویەتی" چەند خۆشە سبەینان هەستی و سندوقی پۆستەکە دەکەیەوە و چەند کتێبێک خۆیان لەنێو سندوقەکە ناوە، منیش نایکەمە نامەردی هەر بە دیتنی یەک لە کتێبەکان کە گۆرانییەکانی نەمر محەمەدی ماملێی تێدا چاپکراوە دەستم بە خوێندنیانکرد". 

دەشڵێت" سوپاس بۆ ئەو ئازیزەی ئەمکارەی ئەنجامداو منیش لەسەرچاوم دایدەنێم و بە دەنگم دەیانپارێزم، ئەمجۆرە لە خۆشەویستی وادەکا دەنگم بەگڕوتینتربێ، باشتر و  قوڵتر بەدڵ گۆرانی بۆ ژیان و ئەوین بڵێم". 

هونەرمەند کانى لە بەرزنجە لە دایکبووە و لە تەمەنى سێ ساڵی هاتۆتە شاری سلێمانى، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەشى موزیکى لە سلێمانى تەواو کردوە، خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردستانە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


AM:08:22:03/03/2023