وەزیری پێشمەرگە مستەفای سەید قادر رایگەیاند مالکی رێگرە لەناردنی چەک و تا ئێستا پێشمەرگە بەس چەکی ئەمریکاو فەرەنسای بەدەست گەیشتووە.
مسته‌فای سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، رایگه‌یاند" نوری مالیكی، هۆكاری سه‌ره‌كییه له دواكه‌وتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به هه‌رێم".
سەید قادر دەڵێت " هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێبێت بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌كانیدا دژ به داعش، پێویسته له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی هه‌ڵگرتووه، پاشان ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت".
وەزیری پێشمەرگە ئاشکرایکردووە کە كه ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان داوه بە هه‌رێم وابڕیارە چەند وڵاتێکی تریش بینێرن.