راگرتنی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەگەرێتەوە بۆ فرۆشتنی زیاتری دۆلار لەو بڕیەی دایانناوە بۆ ئەو دوو بانکە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك راگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ته‌رخانكراوه بریتییه له دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار له هەفتهیهكدا و هه‌فته‌ی پێشوو له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی فرۆشراوه."
سه‌باره‌ت به وه‌ستانی كاتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، هه‌میله گه‌ردی بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاندووە " له‌كاركردن له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی زیاتر له بری ته‌رخانكراوی ئه‌وان فرۆشراوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك ئەوەشی خستەڕوو " ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌كو خۆی به‌شێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی كاش نابێت، به‌ڵكوو له‌رێگه‌ی سه‌كۆیه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان له‌ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ده‌بن".