لە بارەی فەرمانی دەستگیرکردنی بەرپرسانی نووسینگەکەی کازمی رووکردنەوە دەدات


نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق رایگەیامند " لەڕێگای میدیاكانەوە فەرمانی دەستیگركردنی ژمارەیەك لەتیمی سەرۆكی پێشوی حكومەتمان پێگەیشت، جێبەجێكردنی ئەو جۆرە ڕێوشوێنانەی كەلایەنی لێكۆڵینەوەكەی سەربە هێزو حزبە سیاسییەكان دەیگرنەبەر سەربەخۆ نییە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " هەموو عێراقییەكان دەزانن كە حكومەتی كازمی داوای لەلایەنە جیاوازەكان كرد وردبینی لەدۆسیەی ئەماناتی باجەكان بكەن و, دوای ڕێوشوێنەكانی حكومەتی پێشوو وردەكاری ئەو دۆسییە ئاشكراكرا". 

سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەشڵێت" ڕوونە ئەو كەسایەتییانەی بە ئامانجگیراوان و تۆمەتباركراون بەشێوەیەكی تایبەت دیاریكراون، دوور لەڕێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە، بەرپرسیارێتی خراوەتە ئەستۆی كەسانێك كە بەشێوەیەكی یاسایی كاری خۆیان كردووەو هیچ پەیوەندییەكیان بەدۆسیەی باجەكانەوە نەبووە، ئەوەش بەڵگەیەكی ترە لەسەر بوونی پاڵنەری سیاسی كە لەپشت ئەو ڕێوشوێنانەوەیە".    

کازمی جەخت دەکاتەوە کە ئەو تۆمەتانە هەوڵی شاردنەوەی تاوانبارە ڕاستەقینەكان ئاشكرادەكات و، نەیارە سیاسییەكان بە ئامانج دەگرێت، ئەوەی ڕویدا جگە لە نمایشێكی سیاسی و میدیای زیاتر هیچی ترنییەو، هەوڵێكە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان و شاردنەوەی دزە ڕاستەقینەكان. 



AM:12:35:05/03/2023