بەڤیدیۆ...سەتڵە سەهۆڵاوەكە ئەم كوڕەی كردە قوربانی

چەند هەفتەیەكە بەزمی سەتڵە سەهۆڵاوەكە بەشێكی زۆری جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە زۆرێك لە ئەستێرە و كەسە ناودارەكانی جیهان ئەم سەهۆڵاوەیان كردووە بە خۆیاندا.
بەشێكی ئەو كەسانە دەیانەوێت بەڕێگایەكی جیاواز ئەو كارە ئەنجام بدەن، یەكێك لەو كەسانەش كە ڕێگایەكی جیاواز تاقیدەكاتەوە بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆی گەنجێك دەیەوێت لەڕێی حەفارەوە ئەو ئاوە بكات بەخۆیدا، بڵام بەهۆی ئەوەی حەفارەكە بەر سەری دەكەوێت، دەكەوێت بە زەویدا و بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكیش ئەو كەسە گیانی لەدەستداوە.



PM:02:40:02/09/2014