زانیاری نوێ سەبارەت بەو بارانە بەلێزمەیەی ناوچەكانی سلێمانی و كەركوكی گرتۆتەوە


ئەمشەو بارانێكی بەلێزمە و بەهێز ناوچەكانی سلێمانی و كەركوكی گرتۆتەوە و پێشبینی دەكرێت درەنانی شەو تا بەرەبەیانیش ئەو بارانە بەردەوام بێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لەكاتەكانی ئێستادا ھەورە بروسكەیەكی زۆر لەناوچەكانی ناوەراستی عێراق چالاك بووە كە ئەمە سەرەتای ئەو حاڵەتە بەھێزەیە كە لە ماوەكانی داھاتوودا دەستپێدەكات و بەگوێرەی جوڵەی ئێستای بارستە ھەوا شێدارەكە ئەگەر ھەیە لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی راپەرینیش بارانێكی زۆر ببارێت و ھەورە بروسكەی بەھێز چالاك ببێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەھەمان شێوە لەم ناوچانەشدا بەتایبەت ناوچە نزمەكان ئەگەری دروستبوونی لافاو ھەیە كە پێشتر ھۆشدارییان بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بڵاوكردەوە كە ئەمشەو تا كاتەكانی بەرەبەیان بارانێكی زۆر پێشبینی دەكرێت كە ھەندێك كات تەرزە و بروسكەی بەھێز چالاك دەبێت لەگەڵیدا.



PM:09:20:08/03/2023