کەشوهەوای رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە رۆژانی نەورۆز و پشووەکانیدا لە سەرتاسەری هەرێمدا باران دەبارێت و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری جیهانی پێشبینی دەکات کە لە رۆژانی ١٩ ی مانگەوە لە زۆربەی شار و شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکات و تا ٢٢ ی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ ی ئازار باران بارین بەردەوام دەبێت.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر لە رۆژی ١٦ ی ئازاریشدا باران ببارێت و دوو رۆژ بەردەوام بێت.

هەرچەندە تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە پشووی رۆژانی نەورۆز و بەهاری راگەیاندووە کە لە ١١ی ئازارەوە  تا ٢٥ ی ئازار دەوام نابێت، بەلآم فەرمانبەران رانەگەیەندراوەو پێدەچێت وەک ساڵانی رابردوو سێ رۆژ بێت.
 

PM:11:05:10/03/2023