نەوەی نوێ کۆنگرە دەبەستێت


ئەمڕۆ شەممە ١١ ی ئازار ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بڕیاریدا خۆی هەڵوەشێنێتەوەو خۆی ئامادە بکات بۆ بەستنی کۆنگرەی نوێ.

لاپەڕەی نەوەی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبوەوە و بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێشوەختی جوڵانەوەکە".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " لە ئێستا بەدواوە هیچ کەسێک بۆی نییە بە ناوی ئەنجومەنەکە، یاخود ئەندامی ئەنجومەن بریار بدات، یان خۆی بناسێنێت".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و نەوەی نوێش وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە دەکات. 



PM:09:39:11/03/2023