نوێترین هەواڵ لەسەر گواستنەوەی بێلینگهام بۆ ریاڵ مەدرید

 ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئەڵمانی ئەمڕۆ دووشەممە پشتڕاستی کردەوە کە یانە ئیسپانییەکە ڕیاڵ مەدرید ، گفتوگۆکانی لەگەڵ جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند چڕتر کردووەتەوە لە کاتێکدا ئەو بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوە لە ڕکابەرەکانی دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات ".


 یاریزانە ئینگلیزەکە ناوی جود بێلینگهامە، یەکێکە لە یاریزانە سەرنجڕاکێشەکانی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند، ئەو یاریزانە پەیوەندییەکی نزیکیشی هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول و ڕیال مەدرید و مانچستەر سیتی.


 ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە بروسیا دۆرتمۆندیش ئامادەیە لە پشووی نێودەوڵەتیی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ دەوروبەری بێلینگهام بکات بۆ هەڵسەنگاندنی مەبەستەکانی سەبارەت بە داهاتووی.


 گوایە یانەی ڕیال مەدرید یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە بە گونجاوترین یاریزانی یانەکەی دەزانێت، چونکە دوای نزیکبوونەوەی کۆتایی ژیانی وەرزشی لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە نوێکردنەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی.


 نوێنەری یانەی ڕیال مەدرید لەم دواییانەدا سەفەری ئەڵمانیای کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ بێلینگهام و خێزانەکەی کۆببێتەوە، ئامانجی دیدارەکەش ئەوە بوو کە ڕاستەوخۆ ئەو گەنجە بناسێت و پلانەکانی یانەکەی پێ بگەیەنێت و قەناعەتی پێبکات کە لۆس بلانکۆس باشترین بژاردەیە بۆی .


 جود بێلینگهام گرێبەستی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی هەیە و لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.


AM:11:28:13/03/2023