زەنگی مەترسیدار لە رۆچوونی خاكی ئێران دەدرێت


شارەزایانی بواری رێگەوبانی ئێران هۆشداری مەترسیدار لە رۆچوونی خاكی وڵاتەكەیان دەدەن كە ڕۆچونی زەوی هەڕەشەیە بۆ سەر لەسەدا (٤٩)ی دانیشتوانی ئێران.

عەلی بەیتولڵاهی، ئەندامی بەشی ئەكادیمی ناوەندی توێژینەوەی ڕێگەوبان و گەشەپێدانی شار بە میدیا ناوخۆییەكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، لە سەدا١١ی ڕووبەری زەوی ئێران كە ٣٩ملیۆن كەس تێیدا نیشتەجێن مەترسی ڕۆچوونی لەسەرە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێمی ئەسفەهان بەرواورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكە زۆرترین مەترسی لەسەرە، هەروەها لەشارەكانی مازندەران و گیلان لە باكوری ئێرانیش نیشانەكانی ڕۆچوونی زەوی دەركەوتووە.



PM:05:00:13/03/2023