ریاڵ مەدرید بەم مەرجە گرێبەست لەگەڵ مباپێ دەکات

رادیۆی  کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرای دەکات یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی مباپێ بدات کە وەک میدیاکانی تر باسی لێوە دەکەن و مەرجی تایبەتی هەیە.

  بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە ، ڕیال مەدرید یەک هەنگاو بەرەو مباپێ ناڕوات و هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵیدا نادات، مەگەر مباپێ خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەرببڕێت و ڕاستەوخۆ ناوی ڕیال مەدرید بهێنێت، ئەگەرنا بژاردە نییە بۆ وەرزی داهاتوو.


مباپێ لە هاوینی 2024گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت ،ئەمەش پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی رابردوو.


PM:08:22:13/03/2023