مەسرور بارزانی: كەشێكی گونجاو لە ئارادایە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، كەشێكی گونجاو لە ئارادایە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش رایگەیاندووە، دەرفەتێکی باش و ئارەزوو ویستێکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێرق هەیە و ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت ، دەکرێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.

مەسرور بارزانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی كرد بۆ کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی ستایشی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی کرد کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێرق ئامادە کرا.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەرفەتێکی باش و ئارەزوو ویستێکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.



PM:08:02:14/03/2023