سەركردایەتییەکی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی لە پۆستەكەی لادرا


مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بە لادانی پەروین كاكەحەمە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و كەسایەتی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی لە پۆستی لێپرسراوی بانكی زانیاری یەكێتی.

بەپێی نووسراوێكی رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە رۆژی سێشەممە واژۆكراوە، پەروین كاكە حەمە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و یەكێك لەو چوار سەركردایەتییەی یەكێتی كە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی شاهیدیان داوە لە پۆستەكەی وەك لێپرسراوی بانكی زانیاری دوورخرایەوە.

هەر بەپێی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، غازی كەركوكی كە ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبەیە دیاریكرا.



PM:11:21:14/03/2023