سبەینێ شێوەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بەسەر لێقەوماوانی جەنگ ئاشكرا دەكرێت


كەمینی ژووری هاوكاری مرۆیی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی سلێمانی لە بانگهێشتنامەیەكدا رایدەگەیەنێـت سبەینێ لە پرێس كۆنفرانسێكدا سلێمانی شێوەی کارکردن و ئەنجامی هاوکارییە پێشکەشکراوەکان بەسەر لێقەوماوانی جەنگدا بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

بانگهێشتنامە
بەڕێز کەناڵەکانی راگەیاندن
کەمپینی ژووری هاکاریی مرۆیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی - سلێمانی لەدوای (٢٣) رۆژ لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی جەنگ کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی کارەکانی دەهێنێت.

بۆ ئەو مەبەستەش سبەی (چوارشەممە ٣/٩/٢٠١٤) لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی شێوەی کارکردن و ئەنجامی هاوکارییە پێشکەشکراوەکان بەسەر لێقەوماوانی جەنگدا بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

هەروەها پلانی داهاتوی کاری کەمپینەکە و چۆنیەتی درێژەدان بە هەڵمەتی هاوکارییەکانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن و رای گشتیی خەڵکی کوردستان دەخاتەڕوو.

پرێس کۆنفرانسەکە کاتژمێر ٥ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

هاتن و بەشداریکردنتان خۆشحاڵمان دەکات.



PM:11:16:02/09/2014