سزای گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بۆ حەوت مانگی دیکە درێژکرایەوە

ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوكمدراوانی بادینان رایدەگەیەننێت" گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان، سزاکەی بۆ حەوت مانگی دیکە درێژکرایەوە". 

ئەمڕۆ بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوكمدراوانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری ئەمڕۆ بە تۆمەتێکی بێ بنەما و هیچ بۆ ماوەی حەوت مانگ بە پێی ماددەی ٢٧٩ لە یاسایی سزادانی عێراقی لە لایەن دادگای کەتنی هەولێر سزادرا کە گوایە سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە کاتی دەستگیرکردنی لۆگۆی ئۆتۆمبیلەکەی گۆردراوە لە کاتێکا ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری دایۆ مۆدیل ١٩٩٣ یە بەر لە کرینی لۆگۆکەی گۆردراوە بۆ تۆیۆتا و سزاکەی تەنها غەرامەیە بە ١٠٠ دیناری عێراقی واتە بڕی تەنها ١٥٠٠٠ دینارە یان حەبس کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو سەرپێچیە مروریانە لە ٩٩٪ بە بژاردن سزا دەدرێن". 

دەشڵێت" بۆ دەبێت ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری بە زیندانیکردن سزابدرێت، زۆر بە داخەوە بڕیارێکی زالمانە بوو، 
هەموان لە چاوەڕوانی ئەوە بوین کە سبەی ئازاد بکرێت". 


PM:02:01:15/03/2023