پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پشتێنەی بەھێزی حاڵەتەکە ناوچەکانمانی بەگشتی تێپەراندووە لەئێستاوە بەدواوە زیاتر بارانەکان مامناوەند و پچر پچر ئەبن.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەرێژە و بری جیاواز باران ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەڵام وەک ئەوەی چاوەروان دەکرا لە زۆر ناوچەی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک بارانێکی زیاتر ببارێت بەو جۆرە نەبووە.
ئەو پسپۆرە دەڵێت " تا ئێستا ئەو پشتێنە بەھێزەی حاڵەتەکە ناوچەکانمانی بەگشتی تێپەراندووە لەئێستاوە بەدواوە زیاتر بارانەکان مامناوەند و پچر پچر ئەبن لەگەڵ چالاکبوونەوەی ھەورە بروسکەی لاواز لەھەندێک کات وناوچەدا".
" ئەو مەترسیانەی ھەبوو بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو بەگشتی بەگوێرەی راستەوخۆی نەخشەکان نەماوە بۆ کاتەکانی دواتر و دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە .
تا سبەی ئێوارە زستانەیی بارانی پچر پچر و رێژە مامناوەند بەردەوامی ئەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا".٠ (ئاراز جەبار ئاماژە ی بۆ دەکات).