لە دەربەندیخان بۆ بەنزین و لە سلێمانی بۆ مووچە خۆپیشاندانە

شەوی رابردوو ئەو خۆپیشاندەرانەی دژی زیادکردنی نرخی بەنزین لە دەربەندیخان خۆپیشاندانیان کرد، پۆلیس کەوتە دەستگیرکردنیان، هەرچی لەسلێمانییە ژمارەیەک فەرمانگە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ئەمرۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

لە شەوی رابردووەو خەڵکی دەربەندیخان رێگریان کرد کە هیچ ئۆتۆمبیلێک لەدەربەدیخان دەربچێت بەوانەشەوە کە نەوتی رەش و کیرۆسین دەبەن بۆ ئێران، ئەمەش دەسەڵاتدارانی ئەو شارەی توورەکردوو، لە دوێنێ شەوەوە دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری.

لە سلێمانیش بەهۆی دواکەتنی مووچەوە ژمارەیک فەرمانگە رێگای سەرەکی سلێمانی- تاسلوجەیان لە بەردەم بینایەی پارێزگای سلێمانیدا گرت.


  



PM:12:01:03/09/2014