ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک دەڵێت" نۆ چەکدارمان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کوڕی خوشکی مەزڵوم عەبدییە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە بڵاویکردەوە" له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زمون و زانیاری، رۆژی ١٥ی ئه‌م مانگه نۆ ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری رۆژئاڤا (YAT) به دوو هه‌لیكۆپته‌ر ویستویانه به‌ره‌و شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان بڕۆن".
ئەوەش هاتووە" له رێگه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا له دهۆك هه‌ردوو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه كه‌وتونه‌ته‌خواره‌وه کە له ئه‌نجامدا نۆ چەکدارمان بەسەرۆکایەتی شەرەڤان کۆبانێ شەهیدبوون".
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە" هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری رۆژئاڤا (YAT) رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه له شه‌ڕی دژی داعش له كۆبانێ، ره‌ققه و دێره‌زور و هاوبه‌شی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین له دژی داعش، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری ناوچه‌كه هه‌بێت".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هه‌سه‌ده داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات هاوكار بێت بۆ "گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كان بۆ رۆژئاوای وڵات و به‌گوێره‌ی رێكاره یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات".