ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەت و فەرمانگانە دابەشدەکرێن

ماوەی چەند ڕۆژێکە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە کە بڕیار لە ماوەی (٢١) رۆژدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێ بێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشبکرێن: 

- ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئازار مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت: 

وەزارەتی پەروەردە

- ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئازار مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێن: 

ئەنجومەنی ئاسایش

دەزگای گشتی ئاسایش

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کەم ئەندامان

خاوەن پێداویستی تایبەت

- ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێن: 

وەزارەتی داد

ئەنجومەنی دادوەری

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

مافی مرۆڤ

دەستەی دەسپاکی

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی ژینگە

دەزگای مین

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

دیوانی چاودێری دارایی


AM:09:22:18/03/2023