زانیاری نوێ لەبارەی ئەو شەپۆلی باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ تا کاتەکانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ تا کاتەکانی درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر و رێژە مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت کە زۆرترین رێژەی باران لەسەر سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی چوارشەممە، کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان دور دەکەوێتەوە و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و کەش لە زۆربەی ناوچەکان سەقامگیر دەبێتەوە جگە لە هەندێک ناوچەکانی سنوری باکوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران کە لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوە بارانی کورت خایان و چالاکبونی هەورە بروسکە دەبێت، پلەکانی گەرما سبەی بەرێژەی دوو تا سێ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە، خێڕای با لەسەرخۆ ئەبێت ١٠ - ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باکور و باکوری رۆژهەڵات. 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردوە، لەئەنجامی ئەو بارانەی زۆرەی لەماوەی رابردودا هەبوە و کەشوهەوای ناوچەکە شێداربوە تا سەرەتای هەفتەی ئایندە رۆژانە بەشێوەیەکی کورت خایان ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لەناوچەی جیاجیادا دەبێت، سەرەتای هەفتەی ئایندەش شەپۆلێکی دیکەی هەورە تریشقە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە تا ماوەی چەند رۆژێک پچر پچر کاریگەری بەردەوام دەبێت. 


AM:10:18:21/03/2023