بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند و پێشبینی بارینی باران و بەفر دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا نمە باران دەستپێدەکات و هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ بارینى بە فرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢ - ٤) پلە، خێراى با (١٥ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەلات و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (٢ - ٣) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ و خێراى با (١٥ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرهەلات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ٩)کم دەبێت.