ئاگاتان لێیە کۆلۆ موانی چی وت لەسەر لەدەستدانی دەرفەتە ئاسانەکەی یاری کۆتایی مۆندیال

 ڕاندێل کۆلۆ موانی هێرشبەری فەرەنسی لێدوانێکی لەسەر ئەو هەلە لەدەستچووەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ دا، کە کۆتایی هات بە بردنەوەی  تانگۆ بە لێدانی سزا دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی ٣-٣ یەکسانبوون.

 لە لێدوانەکانی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"دا، کۆڵۆ موانی دووپاتیکردەوە کە ئەم دەرفەتە ژیانی دەگۆڕی ئەگەر گۆڵ بوایە ".

 ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هەست بە توڕەیییەکی زۆر دەکەم، وەک هەموو کەسێک، وەک هەموو فەرەنسییەکان، بەڵام ئەوە ڕوویدا و ئەمە ژیانە، بەردەوام سەیری لێدانەکە دەکەم و دەبینم هەلی گۆڵکردنم زۆرە، بەڵام لە یاریگادا هەموو شتێک زۆر دەڕوات بەخێرایی."

  هێرشبەرە فەرەنسییەکە پێی وایە : "بەڵام بژاردەی دیکە هەبوو، دەمتوانی فشار بخەمە سەری و تێیپەڕێنم، یان پاسم بۆ کیلیان مباپێ، بەڵام دواتر، نەمبینی. تۆ تەنها بژاردەی دیکە دەدۆزیتەوە کاتێک دووبارە سەیری دەکەیتەوە، زۆر درەنگ بووە، تۆ ناتوانی هیچ شتێک بکەیت "


  لە کۆتاییدا وتی:" دەمەوێت بەردەوام بم لە کارکردن چونکە بەشێکە لە کارەکەم، ئەوە نییە کە دڵتەنگ بم، بەڵام هەرگیز لەبیری ناکەم. زۆر نزیک بووین لەوەی تاجی ئەستێرەی سێیەممان لەسەر دابنرێت، درۆ ناکەم، ڕقم لەو ساتەیە”.

 جێگای سەرنجە کە کۆلۆ موانی لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپەکەی ، ئینتراخت فرانکفۆرت دەدرەوشێتەوە، کە لە کۆی ٢٤ یاریدا ١١ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٠ ئەسیستیشی لە خولی ئەڵمانیدا کردووە.


PM:04:14:22/03/2023