وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی كاتژمێرێك ئەویش بەهۆی مانگی رەمەزانەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، لە مانگی رەمەزاندا لەسەر فەرمانی وەزیر، دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانكۆكان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمبكرێتەوە و هەر مامۆستایەكیش وانەكەی خۆی وتەوە، دەتوانێت بڕواتەوە بۆ ماڵەوە.