سبەینێ كابینەی نوێی عێراق رادەگەیەنرێت

‌حەیدەر عەبادی

وتەبێژی ئیئتلافی مەواتن لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، سبەینێ یان هەفتەی داهاتوو كابینەكەی لەپەرلەمان رادەگەیەنێت.

بەلیغ ئەبوكەلەل، وتەبێژی ئیئتیلافی مەواتن، بە رۆژنامەی مەدای راگەیاند كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوە سبەینێ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو كابینەكەی خۆی لەپەرلەمان رادەگەیەنێت.

بەلیغ جەختی لەسەر ئەوە كردوە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئیئتیلافی هاوپەیمانی نیشتمانی‌و فراكسیۆنە سیاسییەكانی دیكە سەبارەت بە كابینەی نوێ رادەگەیەنن.



PM:07:36:03/09/2014