کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت



لە مانگی رەمەزاندا ١٨ بۆ ١٩ كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش خۆیان ئامادەکردووە بۆ خشتەی کارەبای رۆژانی رەمەزان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکەنەوە کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان بکەن بۆ مانگی رەمەزان و کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ی بەیانی رۆژی دواتر دەبێت.

خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە لە پارێزگای هەولێریش بەو جۆرەیە لە هەر کاتێکدا کارەبای نیشتیمانی نەبێت پێویستە مۆلیدەکان کار بکەن و هاوڵاتیان ٢٤ کاتژمێر دەبێت کارەبایان هەبێت. 



AM:08:38:23/03/2023