ئافرەتێكی بەریتانی بۆ نەشتەرگەرییەك دێتە كوردستان


ئافرەتێكی بەریتانی دوای ئەوەی لە وڵاتی خۆی كاتێكی زۆریان بۆ نەشتەرگەری دەرهێنانی بەردی زراو بۆ داناوە، بۆیە هاتۆتە شاری هەولێر و نەشتەرگەرییەكەیان بۆ كردووە. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئافرەتێكی بەڕەگەز بەریتانی كێشی 163 كیۆگرام نەخۆشی بەردی زراوی هەبوو، دوای ئەوەی هەوڵی زۆری داوە و چەندین جار سەردانی پزیشكی كردووە و نۆرەی چاوەڕوانی زۆر دوور بۆ دانراوە لەكاتێكدا ئازاری زۆر بووە و دانانی نۆرەی نەشتەرگەریەكەی سێ ساڵ بوو لە بەریتانیا، بۆیە بڕیار دەدات بێتە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، لەشاری هەولێر نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەردی زراوی سەركەوتووانە بۆ ئەنجامدرا و لەئێستادا تەندروستی باشە و بڕیارە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و نەخۆشخانەی كرد.



PM:02:47:23/03/2023